سه‌در: ئه‌مڕۆ رۆژی سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر میلیشیاكاندا

K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و كوتله‌كه‌ی خۆی وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله‌ی براوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند، كه دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو.
له گوتاره‌كه‌یدا سه‌در گوتی: "سوپاس بۆ خودا كه پشتیوانی كوتله گه‌وره‌كه‌ی كرد، كوتله‌یه‌كی نه رۆژهه‌ڵاتی و نه رۆژئاوایی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌مڕۆ رۆژی گه‌ل و ده‌وڵه‌ت و هێزه پاڵه‌وانه ئه‌منییه‌كانه، رۆژێكه تێیدا سته‌ملێكراو به‌سه‌ر سته‌مكاردا سه‌ركه‌وتووه، رۆژی گه‌وره‌یی و چه‌سپاندنی سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر میلیشیاكاندا".
سه‌در له به‌رده‌وامی گوتاره‌كه‌یدا گوتی: "له بری قاشكردنی كێك و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كان، با هه‌موومان به‌ره‌و كاغه‌زی چاكسازی رابكه‌ین.. چاکسازیکردن مافی گه‌وره‌ترین كوتله‌یه".
دووپایشیكرده‌وه، "له ئه‌مڕۆ به‌دواوه هیچ شوێنێك بۆ گه‌نده‌ڵكاران نییه.. پێویسته چه‌كیش ته‌نها له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌كارهێنانی چه‌ك قه‌ده‌غه بكرێت، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی به‌ره‌ی به‌رگری و هاوشێوه‌كانیشیان ده‌كه‌ن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "گه‌ل مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به ئاشتیانه و به‌بێ میلیشیا بژیت".
هاوكات سه‌در دڵنیاییشی دایه باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی بیانی و له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "پێشوازی له هه‌موو ئه‌و باڵیۆزخانانه ده‌كه‌ین، كه ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌یدا ناكه‌ن".
داواشی له لایه‌نگرانی كرد، "دوور له به‌كارهێنانی چه‌ك ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن بگێڕن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بێزار و هه‌راسان نه‌بێت".
ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی به‌رایی و ناوی براوه‌كانی راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی هیچ لایه‌نێك ئاشكرا بكات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی، كوتله‌ی سه‌در له‌كۆی 329 كورسیی په‌رله‌مانی توانیویه‌تی به بردنه‌وه‌ی 73 كورسی ببێته گه‌وره‌ترین كوتله‌ی براوه بۆ خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دوای ئه‌ویش كوتله‌ی ته‌قه‌دوم، كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئێستای په‌رله‌مانه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، به بردنه‌وه‌ی 38 كورسی له پله‌ی دووه‌مدایه.
H.B