رەوتی سەدر زۆرترین کورسی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێناوە
K24 – هەولێر
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان رەوتی سەدر لەسەر ئاستی عێراق لە هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.
ئاژانسى هەواڵی فەرمى عێراق بڵاویکردەوە، رەوتی سەدر بە رێبەری موقتەدا سەدر، 73 کاندیدی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران سەرکەوتووە و زۆرترین کورسی پەرلەمانی لە عێراق بەدەستهێناوە، دوای سەدرییەکان، هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی بە 38 کورسی و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، کە نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، 37 کورسی بەدەستهێناوە.
بەبۆنەی سەرکەوتنی رەوتەکەشی لە هەڵبژاردن، موقتەدا سەدر لە وتارێکدا رایگەیاند، گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی دەبن و حکومەتی داهاتوو پێکدێنن.
سەدر دووپاتیشیکردەوە، بەهیچ شێوەیەک رێگە بە دەستوەردانی دەرەکی نادەن و "لەمەودوا گەندەڵکاران لە هیچ شوێنێك جێگایان نابێتەوە و پێویسته چهكیش تهنها له دهستی دهوڵهتدا بێت، گهلیش مافی ئهوهی ههیه به ئاشتیانه و بهبێ میلیشیا بژیت".