كه‌للـه‌سه‌ری مرۆڤ داواكاری زۆری له‌سه‌ره
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكی بازرگانی به ئێسكه‌په‌یكه‌ری مرۆڤه‌وه ده‌كات و بازرگانییه‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان درووست كردووه و كاره‌كه‌ی بووته هۆی به‌ناوبانگبوونی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رووبه‌ڕووی ره‌خنه بووه‌ته‌وه، كه كاره‌كه‌ی "نا ئه‌خلاقییه".
"جۆن پیچایا فێری"، كه له نیویۆرك نه‌خشه‌سازی ده‌خوێنێت، دوكانێكی بۆ فرۆشتنی ئێسكه‌په‌یكه‌ر و كه‌للـه‌سه‌ری مرۆڤ كردووه‌ته‌وه، كه ئێسكی راسته‌قینه‌ن و ساخته نین، بازاڕێكی گه‌رمی هه‌یه، رۆژانه 20 تا 60 پارچه ئێسك ده‌فرۆشێت، به‌رامبه‌ر به 20 دۆلار تا 6 هه‌زار دۆلار.
ئه‌و بازرگانییه سه‌یره‌ی جۆن، پێشوازییه‌كی زۆری لێكراوه، به تایبه‌تی له‌لایه‌ن توێژه‌ر و قوتابیانی "ئینترۆپۆلۆژیا"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خه‌ڵكێك هه‌یه ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی جوانكاری ئێسكه‌په‌یكه‌ری لێده‌كڕن، خاوه‌نی ئه‌و بازرگانییه هه‌لی كاری بۆ 8 كه‌سی دیكه ره‌خساندووه.
سه‌ركه‌وتنی بازرگانییه‌كه‌ی "جۆن"، بووته هۆی ئه‌وه‌ی ناوبانگێكی زۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یدا بكات، كه نیو ملیۆن كه‌س له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك سه‌یری گرته ڤیدیۆییه‌كانی ئه‌و گه‌نجه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بازرگانییه‌كه‌ی "جۆن" رووبه‌ڕووی ره‌خنه بووه‌ته‌وه و هه‌ندێك له ره‌خنه‌گران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه "ئه‌و بازرگانییه كارێكی نائه‌خلاخییه"، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له كڕیاره‌كان ئێسكه‌په‌یكه‌ره وه‌ك جوانی "ئێكسسوار" به‌كارده‌هێنن، به تایبه‌تی ئێسكه‌په‌یكه‌ری منداڵان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی "جۆن" ره‌خنه‌ی لێگیراوه، تۆمه‌تباریش كراوه، كه هانی خه‌ڵك ده‌دات له گۆڕستانه‌كان ئێسكه‌په‌یكه‌ر بدزرێن، به تایبه‌تی كه گوتوویه‌تی، زۆر ده‌گمه‌نه كه‌سێك بپرسێت ئه‌م ئێسكه‌په‌یكه‌رانه له‌كوێوه هاتوون.
"جۆن" به‌رگری له بازرگانییه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت كاره‌كه‌م بووه‌ته هۆی دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی توێژینه‌وه و به قوتابیانی ده‌فرۆشم، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و ئێسكه‌په‌یكه‌رانه زۆر باشترن له ئێسكه‌په‌یكه‌ری درووستكراو و ساخته.
"جۆن" بۆ رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مه‌ریكی روونیكرده‌وه، ئێسكه‌په‌یكه‌ری به پۆلیسیش فرۆشتووه، كه بۆ راهێنانی سه‌گ به‌كاردێت، تا فێربكرێت و بیناسێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌رچه‌ند له نیویۆرك "جۆن" بازرگانی له ئێسكی مرۆڤه‌وه ده‌كات و دوكانێكی بۆ بازرگانییه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و جۆره بازرگانیكردنه قه‌ده‌غه نییه و له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ده‌كرێت.
د.ی