له ژنی چواره‌می 65 منداڵی ده‌وێت
K24 – هه‌ولێر
پیاوێكی پاكستانی كه باوكی 35 منداڵه و سێ ژنی هێناوه،ده‌یه‌وێت ژنی چواره‌م بهێنێ تا ئاواته‌كه‌ی بێنێته دی و ببێت به باوكی 100 منداڵ.
"سه‌ردار جان محه‌مه‌د خلجی" ته‌مه‌ن 46 ساڵ كه فارمانبه‌ره له كه‌رتی تایبه‌ت، له شارێكدا ده‌یه‌وێت ژنی چواره‌م بهێنێ كه فره‌ژنی تێدا بڵاونیه.ئه‌و ئێستا له‌گه‌ڵ خێزانێكی زۆردا ده‌ژی له ناوچه‌ی بلوجستان كه ناوچه‌یه‌كی هه‌ژارنشینه و زۆرترین هه‌ژاری تێدایه له‌سه‌ر ئاستی پاكستان.
به‌ڵام له‌وباوه‌ڕه‌دایه ده‌بێت منداڵی زۆرتریان هه‌بێت هه‌رچه‌نده ئێستا 35 منداڵی هه‌یه و به‌شێك له‌وانه تازه له‌دایكبوون و به‌شێكیان له 15 ساڵی تێپه‌ڕیوون و له‌گه‌ڵ سێ ژنه‌كه‌ی و 35 منداڵه‌كه‌یدا به بێ كێشه ژیان ده‌گوزه‌رێنێ.
ئه‌م جۆره خێزانانه له‌لای چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی و پێیانوایه ئاسه‌واری خراپ له‌سه‌ر ژن و منداڵه‌كان جێده‌هێڵێت.
هه‌رچه‌نده یاسا له پاكستان ڕێگه له فره‌ژنی ناگرێت،به‌ڵام پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی ژنی دووه‌م ده‌بێت.
رافیه زه‌كه‌ریا كه چالاكوانێكی مافه‌كانی مرۆڤه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ" ئه‌سته‌مه بتوانرێت دادپه‌روه‌ری ته‌واو له‌نێوان ژنه‌كاندا به‌دیبهێنێت.