راگەیه‌ندراوێك لە وەزارەتی کارەباوە
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌ر له واده‌ی دیاریكراوه‌دا ته‌واو ده‌بێت و ئه‌م ئێواره‌یه پێدانی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه، پڕۆژەی چاکسازی لە كێڵگەی كۆرمۆر لەلایەن کۆمپانیای دانه‌غازەوە بە هاوکاری لەگەڵ تیمی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان بەرەو تەواوبوون دەچێت و دۆخی کارەبا بەر لە کاتی دیاریکراودا، لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ئه‌مڕۆ بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە.
روونیشكرده‌وه، کۆمپانیای دانه‌غاز لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دەستی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کرد، کە بەهۆیەوە ناردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان کەمبووەوە و لە ئەنجامدا کاریگەری بەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا هەبووه، به‌ڵام ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێدانی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه.