ئه‌ستێره‌یه‌كی پاریس سانجێرمان خۆی فێری زمانی عه‌ره‌بی و رووسی ده‌كات

سێكوچكه‌ی پاریس سانجێرمان (مباپێ، نێیمار و مێسی)
سێكوچكه‌ی پاریس سانجێرمان (مباپێ، نێیمار و مێسی)

كلیان مباپێ ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان پلانی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو خۆی فێری زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و رووسی بكات و له‌ یانه‌كه‌ش تاكه‌ یاریزانه‌ زۆرترین زمان ده‌زانێت.

پرۆگرامی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه‌ كلیان مباپێ تاكه‌ یاریزانی یانه‌كه‌ زۆر حه‌زی له‌ فێربوونی زمانی جیاوازه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكار بووه‌ كه‌ خۆی فێری زمانی ئیسپانیش كردووه‌ و ئێستا له‌ پاریس به‌ ئیسپانی قسه‌ له‌گه‌ڵ مێسی ده‌كات.

كلیان مباپێ له‌ باوكێكی فه‌ره‌نسی و دایكێكی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك جه‌زائیری له‌ دایكبووه‌، زمانه‌كانی ئینگلیزی، ئیسپانی و فه‌ره‌نسی ده‌زانێت، ده‌یه‌وێت خۆی فێری زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و رووسیش بكات.

كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له‌ هاوینی 2017 له‌ یانه‌ی مۆناكۆ به‌ به‌های 165 ملیۆن پاوه‌ند بۆ پاریس سانجێرمان گواسترایه‌وه‌، مباپێ له‌گه‌ڵ پاریس له‌ كۆی 182 یاری، 136 گۆڵی له‌ لیگ وه‌نی فه‌ره‌نسا كردووه‌، له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس كۆتایی هاتووه‌، له‌ ئێستادا مشتومڕێكی زۆر هه‌یه‌ و له‌ لایه‌ك باس له‌ رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ ریال مه‌درید ده‌كرێت و له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌ پاریس هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌دات.