ئیتاڵیا.. نزیكه‌ی 50 هه‌زار قه‌ره‌چ له خێوه‌تدا ده‌ژین
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوێكی تایبه‌تمه‌ند به به‌دواداچوونی ره‌وشی قه‌ره‌چه‌كان، رایگه‌یاند، ته‌نیا له رۆما له نێوان 40 تا 50 هه‌زار قه‌ره‌چ له خێوه‌تی زۆر خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
رێكخراوی "21ی یۆلیۆ" رایگه‌یاند، به هۆی كۆرۆناوه په‌راوێزخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ژاری زیادیكردووه و قه‌ره‌چه‌كان بوونه‌ته قوربانی ئه‌و دیاردانه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی به‌رده‌سته، كه‌سانێكن كه ته‌مه‌نیان له خوار پێگه‌یشتنه‌وه‌یه و له خێوه‌ت و كوخ و كێڵگه چۆڵكراوه‌كان و كه‌لاوه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
سه‌رچاوه: ئاژانسی ئاكی