ئێران هه‌نارده‌ی غاز بۆ عێراق راده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی ئێران پرۆسه‌ی فرۆشتنی غاز به وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق راگرتووه.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی پێدا، به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی غاز له ئێرانه‌وه، كۆنترۆڵی ناوه‌ندی له وه‌زاره‌تی نه‌وت به وێستگه غازییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای راگه‌یاندووه، وێستگه‌كانیان بكوژێننه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، بۆ میدیا عێراقییه‌كان ئاشكرایكردووه، راگرتنی هه‌نارده‌ی غازی ئێرانی بۆ عێراق، ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به هاووڵاتییانی ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی وڵات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، عێراق له‌بواری وزه پشت به وڵاتی ئێران ده‌به‌ستێت و یه‌ك له‌سه‌ر سێی پێداویستییه‌كه‌ی له غاز و كاره‌با له‌و وڵاته هاورده ده‌كات، كه به‌هۆی ماندووبوونی ژێرخانه‌كه‌ی، ناتوانێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پشت به‌خۆی ببه‌ستێت.
عێراق له نێوان 19 بۆ 21 هه‌زار مێگاوات له وزه‌ی كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له‌كاتێكدا پێداویستییه راسته‌قینه‌كه‌ی سنووری 30 هه‌زار مێگاوات تێپه‌ڕ ده‌كات.
پێشتریش له مانگی ئاب/ ئۆگستسی ئه‌مساڵ به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌نارده‌ی غازی ئێرانی، عێراق رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی گه‌وره بووه‌وه له دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.