رۆیته‌رز: قائانی له به‌غدایه

K24 – هه‌ولێر:
دیپلۆماتكارێكی خۆرئاوایی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، له سه‌روبه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئیسماعیل قائانی گه‌یشتووه‌ته به‌غدا.
ئاژانسی هه‌واڵیی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتكاری خۆرئاوایی بڵاویكرده‌وه، به گوێره‌ی زانیاریی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و دیپلۆماتكاره، قائانی دوێنێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزب و گرووپه چه‌كدارییه‌كانی شیعه كۆبووه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: ئه‌و گرووپانه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كوتله‌یه‌كی گه‌وره درووست بكه‌ن، به‌م ئه‌م هه‌نگاوه‌یان ئه‌سته‌مه چونكه سه‌در به‌هێزه.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌رایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، سه‌رجه‌م ئه‌و كوتله و لایه‌ن و قه‌واره سیاسیی و سه‌ربازییانه‌ی لایه‌نگری ئێرانن ده‌نگیان كه‌می كردووه و له به‌رامبه‌ردا، ره‌وتی سه‌در، كه خاوه‌ندارێتی له مه‌رجه‌عیه‌تی عێراقیی ده‌كه‌ن و بڕوایان وایه پێویسته عێراقییه‌كان مه‌رجه‌عیان عه‌ره‌بی بێت نه‌ك فارسی، براوه‌ی یه‌كه‌می پرۆسه‌كه‌ن و 73 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه.
پێشتر هه‌ریه‌ك له به‌غدا و تاران ره‌تیانكردبوویه‌وه، كه قائانی سه‌ردانی به‌غدای كردبێت، به‌ڵام رۆیته‌رز ئاشكرایكردووه، دوو سه‌رچاوه‌ی ئێرانی بۆ رۆیته‌رز پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه، كه قائانی له به‌غدایه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز