ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تووڕه ده‌كات
عێراق
عێراق
هه‌ڵبژاردنی عێراق 2021
گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی
لایه‌نه شیعه‌كان
به‌ره‌ی به‌رگری
ناڕه‌زایه‌تی
باری له‌ناكاو
K24- هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، گرووپه توندڕه‌وه‌كانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، كه به به‌ره‌ی به‌رگری ناسراون، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و له‌و بڕیاره نزیك بوونه‌ته‌وه، كه باری له‌ناكاو رابگه‌یه‌نن.
به‌شێك له میدیاكان ئاشكرایانكردووه، ئێستا حزبه شیعه‌كان و گرووپه‌كانی به‌ره‌ی به‌رگری له كۆبوونه‌وه‌دان و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییان بۆ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، باری له‌ناكاو رابگه‌یه‌نن.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، ئه‌و لایه‌نانه داوا له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن ده‌نگی ناو سندووقه‌كان به ده‌ست هه‌لاوێر بكرێنه‌وه.
H.B