عه‌لی عه‌ونی: گه‌لی كوردستان پادداشتی راستگۆیی پارتی دایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" رایگه‌یاند، گه‌لی كوردستان پادداشتی راستگۆیی پارتی دایه‌وه.
گوتیشی: فراكسیۆنی پارتی و سه‌ركردایه‌تی پارتی له كوردستان و له به‌غدا زۆر به جددیی ئیشیان بۆ هێنانه‌دی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كرد، فراكسیۆنه‌كانی دیكه ته‌نانه‌ت به گوێی سه‌ركردایه‌تی خۆیشیان نه‌كرد و فراكسیۆنێكیان به ناوی هیوا بۆ بێ هیواكردنی گه‌لی كوردستان پێكهێنا و بوونه رێپیشانده‌ر بۆ ئێشاندنی گه‌لی كوردستان و ئه‌وه بوو، له ئه‌نجامدا گه‌لی كوردستان بڕیاری خۆی دا و میلله‌تی ئێمه هۆشیاری په‌یدا بووه و ناكه‌وێته شوێن گوتاری پۆپۆلیستی و هێواش هێواش به‌های سیاسی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه.
روونیشیكرده‌وه، گه‌لی كوردستان كێشه‌ی چینایه‌تی و ئایینی نییه و یه‌ك كێشه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه و ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت كێشه‌ی كوردستان بچووك بكه‌نه‌وه له مووچه‌دا و ئه‌مه‌ش شتێكی خراپه و له داهاتووشدا هه‌ر لایه‌نێك مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان فه‌رامۆش بكات، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو گه‌لی كوردستان سزایان ده‌دا.
عه‌لی عه‌ونی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عێراقه، زیاتر له 50 مادده‌ی ده‌ستووره‌كه تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراون و ئێمه كێشه‌ی سنوور و خاكی كوردستان و مادده‌ی 140مان هه‌یه. له‌ولا خه‌ڵكیان هان ده‌دا دژی حكومه‌ت، كه مووچه نادات و له به‌غداش حكومه‌تی به‌غدایان هانده‌دا چۆن مووچه نه‌نێرێت. له هه‌ڵبژاردنیش بیرمان هێنانه‌وه له بری ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌تان رووی له پارتی بێت، ده‌بێت روو له به‌غدا بێت، چونكه ئه‌وه به‌غدایه مافی خه‌ڵكی كوردستانی پێشێلكردووه، نه‌ك ئێمه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی پشت بكات له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، میلله‌ت سزای ده‌دات.
سه‌باره‌ت به كه‌ركووكیش گوتی: سه‌ركه‌وتنی پارتی په‌یامێكی روون بوو بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ركووك و شنگالیان داگیر كردووه، گه‌لی ئێمه له كه‌ركووك و شنگال و مه‌خموور له شوێنه كوردستانییه‌كانی داگیركراو، قسه‌ی خۆیان كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پارتی لێره نین، شوێنه‌كان كوردستانین و هی پارتی دیموكراتی كوردستانیشن. له كه‌ركووكیش كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركووك كورد بێت و خه‌ڵكی كه‌ركووك بێت، نه‌ك پارێزگارێكی سه‌پێنراو بێت.