ئه‌وانه‌ی ملیۆنان دۆلاریان خه‌رج كرد و له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون
K24- هه‌ولێر:
سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به كاروباری هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرایكرد، ژماره‌یه‌ك له كاندیدانی لایه‌نه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌یان به ملیۆنان دۆلاریان خه‌رج كردووه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ستبهێنن و له پرۆسه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
سه‌نته‌ری ده‌نگ (صوت) بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردنه‌كان ئامارێكی ئه‌و كاندیدانه‌ی ئاشكرا كرد و دووپاتیكرده‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و كاندیدانه پێشتر كه‌سانی دیاری گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق بوونه و له‌ناویان هه‌یه زیاتر له 4 ملیۆن دۆلاری بۆ بانگه‌شه‌كه‌ی خه‌رج كردووه، به‌ڵام هیچ كامێكیان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
ئه‌و سه‌نته‌ره ناوی ئه‌و كاندیدانه و بڕی پاره‌ی خه‌رجكراویشیان ئاشكراكردووه، كه له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێدراوه و له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكهاتوون:
كاندید عه‌مار ئه‌لحه‌مدانی زیاتر له 2 ملیۆن دۆلاری له بانگه‌شه‌كه‌ی خه‌رج كردووه و نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت.
كاندید حه‌مه‌د ئه‌لموسه‌وی زیاتر له 3 ملیۆن دۆلاری له بانگه‌شه‌كه‌ی خه‌رج كردووه و نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت.
كاندید هه‌یسه‌م جبووری زیاتر له 2 ملیۆن دۆلاری له بانگه‌شه‌كه‌ی خه‌رج كردووه و نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت.
كاندید ساره ئه‌یاد عه‌للاوی زیاتر له 3 ملیۆن دۆلاری له بانگه‌شه‌كه‌ی خه‌رج كردووه و نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت.
كاندید ئاراس حه‌بیب زیاتر له 4 ملیۆن دۆلاری له بانگه‌شه‌كه‌ی خه‌رج كردووه و نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت.
كاندید عه‌بدولحوسێن عه‌بتان زیاتر له 3 ملیۆن دۆلاری له بانگه‌شه‌كه‌ی خه‌رج كردووه و نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت.
كاندید قوته‌یبه جبووری زیاتر له 2 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری له بانگه‌شه‌كه‌ی خه‌رج كردووه و نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت.
كاندید خه‌له‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د زیاتر له 1 ملیۆن دۆلاری له بانگه‌شه‌كه‌ی خه‌رج كردووه و نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت.
كاندید خالد ئه‌لئه‌سه‌دی زیاتر له 2 ملیۆن دۆلاری له بانگه‌شه‌كه‌ی خه‌رج كردووه و نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت.
كاندید ئوسامه نوجێفی زیاتر له 4 ملیۆن دۆلاری له بانگه‌شه‌كه‌ی خه‌رج كردووه و نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت.
كاندید سه‌لمان جومه‌یلی زیاتر له 2 ملیۆن دۆلاری له بانگه‌شه‌كه‌ی خه‌رج كردووه و نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت.
كاندید محه‌مه‌د كه‌ربوولی زیاتر له 3 ملیۆن دۆلاری له بانگه‌شه‌كه‌ی خه‌رج كردووه و نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت.
كاندید سه‌لیم جبووری زیاتر له 3 ملیۆن دۆلاری له بانگه‌شه‌كه‌ی خه‌رج كردووه و نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت.
كاندید به‌هاء ئه‌لئه‌عره‌جی زیاتر له 3 ملیۆن دۆلاری له بانگه‌شه‌كه‌ی خه‌رج كردووه و نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت.
كاندید قاسم ئه‌لفه‌هداوی زیاتر له 3 ملیۆن دۆلاری له بانگه‌شه‌كه‌ی خه‌رج كردووه و نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت.
كاندید خالد ئه‌لعوبه‌یدی زیاتر له 2 ملیۆن دۆلاری له بانگه‌شه‌كه‌ی خه‌رج كردووه و نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت.
كاندید زافر ئه‌لعانی زیاتر له ملیۆنێك و 500 هه‌زار دۆلاری له بانگه‌شه‌كه‌ی خه‌رج كردووه و نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت.
H.B