کۆشکی سپی: حکومەتێک هەڵبژێرن رەنگدانەوەی داخوازیی عێراقییەکان بێت

"حکومەتی عێراق بەڵێنەکەی خۆی بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بەجێگەیاند"
جین ساكی /  گوته‌بێژی كۆشكی سپی
جین ساكی / گوته‌بێژی كۆشكی سپی

K24 – هه‌ولێر:

بەبۆنەی کۆتایهاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌، كۆشكی سپی ئەمه‌ریکا پیرۆزبایی لە عێراق دەکات. 

جین ساکی گوتەبێژی کۆشکی سپی، رایگه‌یاند، هیوادارم حکومەتی داهاتوو، وەڵامدەری داخوازی و خواسته‌كانی خەڵکی عێراق بێت.

راشیگەیاند، پیرۆزبایی لە حکومەت و خەڵکی عێراق دەکەین بەبۆنەی کۆتایی هاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە، کە بەشێوەیەکی ئاشتیانە بەرێوەچوو.

ئاماژه‌یپێكرد، حکومەتی عێراق بەڵێنەکەی خۆی بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بەجێگەیاند، هیوادارین لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن، ئەندامانی پەرلەمان حکومەتێک هەڵبژێرن کە رەنگدانەوە و وەڵامدەری خواست و داخوازییەکانی عێراقییەکان بێت.