کۆمسیۆن وادەی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئاشکرا کرد

"ئەگەر هەیە ئەنجامەکان گۆڕانکاریان بەسەردا بێت"
دەنگدان
دەنگدان

K24 - هەولێر

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، 20 رۆژی دیکە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، ئەگەر هەیە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن گۆڕانکاری بەسەردابێت و دوای 20 رۆژی دیکە، ئەنجامی کۆتایی دەنگدان رادەگەیەنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوێنێ 12/10/2021ـەوە دەرگای پێشکەشکردنی تانە لە ئەنجامەکان کراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، لەپێناو ئاگاداربوون لە رێکارەکانی پاراستنی ئەو کۆگایانەی سندووقەکانی دەنگدانی تێدا پارێزراون، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بەسەرکردەوە.