بارسێلۆنا نایەوێت پێدری بە دەردی مێسی بچێت

مێسی و پێدری
مێسی و پێدری

بارسێلۆنا لە نوێکردنەوەی گرێبەستی پێدری نزیکبووەتەوە و دەیەوێت هەر لە ئێستاوە مانەوەی ئەو یاریزانە مسۆگەر بکات تا بە دەردی مێسی نەچێت.
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە نوێکردنەوەی گرێبەستی پێدری یاریزانی 18 ساڵانی یانەکەی نزیکبووەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت رۆژی یەکشەممە بەفەرمی گرێبەستی پێدری تا هاوینی 2026 نوێبکرێتەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، خوان لاپۆرتا لەگەڵ پێدری گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە گرێبەستەکەی پێدری درێژ بکاتەوە و بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەشی بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکەش هەبێت.
گەرچی بارسێلۆنا لەم کاتەدا دۆخی دارایی باش نییە بەڵام بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستەکەی پێدری نوێبکاتەوە کە دوای ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ ئیسپانیا بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ بەربژێرکراوە و ئەو یاریزانە لاوە ئیسپانییە بەگوێرەی گرێبەستە نوێیەکەی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 400 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.