مه‌سرور بارزانی و مسته‌فا كازمی دۆخی كه‌ركووكیان تاووتوێ كرد

سەرۆکی حکومەت و سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 13 ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی شاری کەرکووک کرا کە لە دوای سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، لە لایەن هەندێک کەسەوە، هەوڵی نانەوەی پشێوی درا بە ئامانجی شێواندنی سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدان.

سەرۆکی حکومەت و سەرۆک وەزیران، هاوڕابوون لە سەر ئەوەی نابێت ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک بدرێت، کە ئاژاوە و پشێوی دروست بكەن و زیان بە دانیشتووان و موڵک و ماڵی گشتی بگات، بۆیە پێویستە بە زووترین کات، کۆتایی بەو دۆخە ئەمنییە نەخوازراوە بهێنرێت کە لە کەرکووک دروستکراوە.

سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، بڕیاریدا، هەموو دەستگیرکراوەکانی کەرکووک ئازاد بکات.