سێ خاڵ بۆ داهاتووی گۆڕان دەخرێنەڕوو

"ئەگەر ئەوە نەکرێت گۆڕان کۆتایی دێت"
گردی زەرگەتە - مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە سلێمانی
گردی زەرگەتە - مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە سلێمانی

K24 – سلێمانی

بۆ کاری داهاتووی بزووتنەوەی گۆڕان سێ خاڵی سەرەکی دەخرێنەڕوو، بە بڕوای ژمارەیەک لە هەڵسوڕاو و کادیرانی گۆڕان، بەمە دەتوانن بزووتنەوەکەیان هەستێنەوە.

بابەکر دڕەیی، ھەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان نووسیویەتی: "سێ مەرج هەن بۆ هەستانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان:

1- دەستلەکارکێشانەوەی خانە و رێکخەر بێمەرج

2- چۆڵکردنی گردی زەرگەتە

3- دانانی گرووپی هەڵسوڕاوی رادیکاڵ بۆ قۆناغی قەیران

بە بۆچوونی ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان ئەگەر ئەو سێ خاڵە جێبەجێ نەکرێت، ئەم قۆناغە دەبێتە کۆتایی هاتنی بزووتنەوەکەیان، وەکخۆی دەڵێ"گەرنا گۆڕان کۆتایی دێت".

ئەمە لەکاتێکدایە جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لە کۆبوونەوەدایە بۆ بڕیاردان لەبارەی داهاتووی بزووتنەوەکەیان، جگە لە پێشنیازی دەستلەکارکێشانەوەی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن، بەشێک لە هەڵسوڕاوانی گۆڕان داوایان کردووە لە حکومەتی خۆجێی سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکان بکشێنەوە.