هەڕەشەکانی ئەردۆغان بەهای لیرە زیاتر دادەبەزێنێت
K24 - هەولێر
دوای ئەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکەی هەڕەشەی هێرشکردنە باکووری سووریای کردەوە، بەهای لیرەی تورکی بە شێوەیەکی بەرچاو داکەوت و هەر دۆلارێک ئاستی 9 لیرەی تێپەڕاند.
بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی بلوومبێرگ لیرە تورکی ئاستی پێوانەیی لە دابەزین تۆمارکرد. بەشێوەیەک بە رێژەی زیاتر لە 0.4% بۆ 9 لیرە و چوار قوروش دابەزی.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەردۆغان رایگەیاند، تورکیان پلان دادەڕێژێت بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویست لە دژی باکووری سووریا بگرێتە بەر.