دوای تۆمارکردنی ئاستی پێوانەیی نرخی نەوت کەمێك دابەزی

گومان دەکرێت بەهۆیەوە ئاستی هەڵاوسان لە تەواوی جیهان بەرزبێتەوە
نرخی نه‌وت دابه‌زی
نرخی نه‌وت دابه‌زی

K24 - هه‌ولێر:

نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا کەمێک دابەزی، هۆکارەکەشی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی خەڵووز و گازی سروشتی لە چین و هیندستان و ئەوروپایە، کە گومان دەکرێت بەهۆیەوە ئاستی هەڵاوسان لە تەواوی جیهان بەرزبێتەوە و گەشانەوەی ئابووری سست بکاتەوە، ئەوەش رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر بازاڕی نەوت هەبوو.

لە هەمان کاتدا بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاریگەری لەسەر نرخی نەوت درووستكردووه‌، کە وایکرد بازرگانان خۆیان لە کڕینی نه‌وت بپارێزن.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی پێوانەیی بە رێژەی سەدا 0.18 بۆ 83.27 دۆلار دابەزی.

نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی سەدا 0.2 بۆ 80.48 دۆلار دابەزی.

ئاژانسی نێودەوڵەی وزەش هۆشداری لە هەڵگەڕانەوەی بازاڕی جیهانی وزە دەدات، ئاماژەی بەوەداوە، کە بەهۆی گرانی نرخەوە لەسەرانسەری جیهان مەترسی قەیرانی گەورە لە ئەوروپا و ئاسیا هەیە.

 

د.ی