كۆی گشتیی ده‌نگه‌كانی پارتی چه‌نده‌؟

پارتی زۆرترین ده‌نگی هێناوه‌
پارتی زۆرترین ده‌نگی له‌ هه‌رێمی كوردستان هێناوه‌
پارتی زۆرترین ده‌نگی له‌ هه‌رێمی كوردستان هێناوه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق 698 هه‌زار و 436 ده‌نگی هێناوه‌.

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن دوایین ئاماری ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ پارتی زۆرترین ده‌نگی له‌ هه‌رێمی كوردستان هێناوه‌، كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردن ئاشكرای كرد، له‌ هه‌رسێ پارێزگا‌كانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی (به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌شه‌وه‌) ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی 521 هه‌زار و 188 ده‌نگ بووه‌.

ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی به‌ پێی پارێزگا

پارێزگای هه‌ولێر: 234,904 ده‌نگ

له‌ هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه:‌ 48,919 ده‌نگ

پارێزگای دهۆك: 237,365 ده‌نگ

پارێزگای كه‌ركووك: 49,538 ده‌نگ

پارێزگای نه‌ینه‌وا: 111,937 ده‌نگ

پارێزگای به‌غدا: 4,847 ده‌نگ

پارێزگای دیاله‌: 7,828 ده‌نگ

پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین: 1,606 ده‌نگ

پارێزگای ئه‌نباڕ: 414 ده‌نگ

پارێزگای كه‌ربه‌لا: 1,078 ده‌نگ

كۆی گشتیی ده‌نگه‌كانی پارتی له‌ ئه‌نجامی به‌رایی به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری كۆمیسیۆن: 698,436 ده‌نگ