"عێراق كۆنتڕۆڵی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا ده‌كات"
K24 – هه‌ولێر:
حامید حوسه‌ینی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سه‌ر سنووری عێراق، بڵاویكرده‌وه، ته‌واوی سنووره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا كۆنتڕۆڵ كراون.
له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا، فه‌ریقی روكن حامید حوسه‌ینی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سه‌ر سنوور، رایگه‌یاند، هێزه عێراقییه‌كان ده‌ستیانكرد به تووندكردنه‌وه‌ی سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ سووریا و ته‌واوكردنی دیواربه‌ندی نێوانی هه‌ردوو وڵات.
روونیكرده‌وه، هێزه‌كانی پاسه‌وانی سه‌ر سنوور قۆناغێكی باشیان بڕیووه، بۆ دڵنیابوون له ئاسایشی سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا، به لای باكووری رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا.
ئاماژه‌یپێكرد، له ئێستادا سنووره‌كان سه‌قامگیر و پارێزراون، رێگه‌ش نادرێت تیرۆریستان له سووریاوه دزه بۆ نێو خاكی عێراق بكه‌ن.
سه‌رچاوه:RT