سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەکات

سەرەخۆشی لە ساسان عەونی وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزار کرد بۆ کۆچی دوایی (خەسرۆ عەونی)ی برای
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ساسان عەونی وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزار کرد بۆ کۆچی دوایی (خەسرۆ عەونی)ی برای.

سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی بە وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزار گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن، گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.

لە بەرامبەردا، وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزار، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی، بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.