رێكخه‌ری گشتیی گۆڕان و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه

K24 – سلێمانی:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه خانه‌ی راپه‌ڕاندنی گۆڕان هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی شكستی بزووتنه‌وه‌كه‌یان له هه‌ڵبژاردنی گشتیی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا دەستلەکاربکێشینەوە".
هه‌روه‌ها هاتووه: "هاوکات لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە پێکدەهێندرێت".
به گوێره‌ی په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، خانه‌ی راپه‌ڕاندن به‌رزترین ئاستی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه و هه‌ریه‌ك له رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه، عومەر سەید عەلی، كامیل قادر، سکرتێری جڤاتی نیشتمانی، سه‌فین مه‌لا قه‌ره، سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان، ئاسۆ ره‌حیم سکرتێری کاروباری باژێڕەکان، دەرباز محەمەد، سکرتێری کاروباری ژوورەکان، برزۆ مەجید، سکرتێری کاروباری خەڵک، جەمال حاجی محەمەد، سەرۆکی جڤاتی گشتی گۆڕان ده‌گرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، هێشتا پرسی كشانه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌تی خۆجێییه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌هێنراونه‌ته به‌ر باس و هیچ بڕیارێكیان له باره‌وه نه‌دراوه.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه به په‌رله‌مانی بزووتنه‌وه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت له‌و باره‌یه‌وه كۆده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌یه ده‌سته‌یه‌كی كاتی بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباری گۆڕان درووست بكه‌ن، تا ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی نیشتمانی، كه پێده‌چێت بكه‌وێته ساڵی داهاتوو و تێیدا ئه‌ندامانی نوێ بۆ خانه‌ی راپه‌ڕاندن هه‌ڵبژێردرێن.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له 25ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2009 بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك جووڵانه‌وه‌یه‌ك به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له هه‌رێمی كوردستان كرد و توانی 25 كورسی په‌رله‌مان له كۆی 111 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت.
له دوو هه‌ڵبژاردنی رابردوودا بزووتنه‌وه‌كه به رێژه‌ی %98 ده‌نگه‌كانی و به رێژه‌ی %100 كورسییه‌كانی له هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق كه‌می كردووه و ئه‌مه‌ش بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی له سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی نیگه‌ران و تووڕه كردووه.
له به‌رئه‌نجامی ئه‌و شكسته‌ی بزووتنه‌وه‌كه، له هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق تووشی بوو، كه رۆژی 10ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو، خانه‌ی راپه‌ڕاندنی گۆڕان، كه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن و جێبه‌جێكردنی ستراتیژ و كارنامه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌یه، ناچار بوون، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان رابگه‌یه‌نن.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه له كاتێكدایه، كه گۆڕان له هه‌رێمی كوردستان به‌شداره له پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ته خۆجێیه‌كان.