رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: رێژه‌ی مردن به كۆرۆنا دابه‌زیووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌یپێكرد، جگه له ولاتانی ئه‌وروپا، رێژه‌ی مردن به‌هۆی كۆرۆناوه له جیهاندا دابه‌زیووه.
تیدروس ئه‌دهانۆم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، رایگه‌یاند، جگه له ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌وروپایی نه‌بێت كه له نێو شه‌پۆلێكی تووندی كۆرۆنادان، تووشبوون و مردن به‌هۆی ئه‌م په‌تاوه رێژه‌كه‌ی دابه‌زیووه.
راشیگه‌یاند، رێژه‌ی مردن و تووشبوون به كۆرۆنا له‌م هه‌فته‌یه‌یه‌دا له ته‌واوی وڵاتانی جیهان دابه‌زیوون.
جه‌ختیكرده‌وه، پێدانی ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین له‌هه‌ندێ وڵات‌دا، ده‌بێته هۆكاری بێبه‌شبوونی به‌شێكی زۆری مرۆڤایه‌تی، به‌تایبه‌ت وڵاته هه‌ژاره‌كان.