"ئێران هه‌وڵده‌دات هه‌ژموونی له عێراق كاڵ نه‌بێته‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له نووسینێكی شڕۆڤه‌كاری بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌ر چی ده‌نگده‌رانی عێراقی له رێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان ره‌تی میلیشیا چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێرانیان كرده‌وه، له به‌رامبه‌ردا تاران له پێناو مانه‌وه‌ی هه‌ژموونی خۆی له عێراق، به‌رده‌وام ده‌جه‌نگێت.
له‌و نووسینه‌دا جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه، ده‌نگده‌رانی عێراقی تارانیان به تووندی ئاگادار كرده‌وه، كه هه‌ژموونی شیعه‌گه‌رایی له ناوچه‌كه كه‌متر بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به ئامانجگرتنی عێراق له لایه‌ن ئێرانه‌وه، پرسێكی هه‌ستیاره، وا له‌و میلیشیا چه‌كدارانه و ئێران ده‌كات، هێشتا تووندڕه‌وتر بن.
راشیگه‌یاند، موقته‌دا سه‌در، هێرشێكی توندی كردووه‌ته سه‌ر میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی نزیك له ئێران، كاتێك به‌رزترین ده‌نگی عێراقییه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، له به‌رامبه‌ردا هێشتا مه‌ترسی هه‌ژموونی ئێرانی له عێراقدا كۆتایی نه‌هاتووه، تاران هه‌وڵده‌دات هه‌ژموونی له عێراق كاڵ نه‌بێته‌وه.
روونیكرده‌وه، له كاتێكدا ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له عێراق بڵاو ده‌كرایه‌وه، قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی، له به‌غدا بووه، وێڵه به دوای ئه‌و بیانووه‌ی كه چۆن له به‌غدا بمێننه‌وه و هاوپه‌یمانه‌كانیان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست.
له‌مباره‌یه‌وه تاران ره‌تیكرده‌وه كه، قائانی سه‌ردانی عێراقی كردبێت، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌ك راگه‌یاندووه، قائانی سه‌ردانی به‌غدای كردووه.
سه‌ركرده‌یه‌كی میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه، چه‌كدارانی ته‌واوی میلیشیاكان ئاماده‌ن په‌نا بۆ تووند‌و تیژی ببه‌ن ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه پێویستی پێی هه‌بوو.
راشیگه‌یاند، له ئێستادا رێككاره یاساییه‌كان ده‌گرینه به‌ر، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین ده‌ڕژێینه سه‌ر شه‌قامه‌كان، هاوشێوه‌ی 2019 خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و باڵه‌خانه‌ی سه‌درییه‌كان ئاگر تێبه‌رده‌ده‌ین.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز