سلێمانی... به‌ تۆمه‌تی كوشتنی كه‌سێك تۆمەتبارێك دەستگیركرا

"دوای لێكۆڵینەوەكان، توانرا شوێنی تۆمەتباره‌كه‌ بدۆزرێتەوە"
پۆلیسی سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی

K24  - هه‌ولێر:

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین لە سەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، دوای ئەوەی لە مانگی شوباتی ئەمساڵ هاووڵاتییەك لەناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ كوژراو بكوژەكە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵات، دادوەری لێكۆڵینەوەوە بەپێی ماددەی 406 بڕیاری دەستگیركردن بۆ تۆمەتبار (م، ن، ك) دەركرد.

راشیگه‌یاند، لە لایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپێردران بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار.

روونیكرده‌وه‌، دوای لێكۆڵینەوەكان، توانرا شوێنی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە كە لە گەڕەكێكی شاری سلێمانی خۆی حەشار دابوو، تۆمەتباره‌كه‌ دەستگیركرا و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

جه‌ختیكرده‌وه‌، دوای تەواوكردنی ڕێكار یاساییەكان، تۆمەتبار ڕادەستی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ دەكرێتەوە.

وێنه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌
وێنه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌