وه‌زیری نه‌وتی عێراق: گرنگه‌ بازاڕی گازی جیهانی رێكبخرێت

"پێویستە وڵاتانی بەرهەمهێنەری گاز سوود لە ئەزموونی ئۆپیک وەربگرن"
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق

K24  - هه‌ولێر:

ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل، وەزیری نەوتی عێراق جه‌ختی لە سەر پێویستیی زیادکردنی وەبەرهێنان و پشتیوانی بۆ پڕۆژەکانی گەشەپێدانی كه‌رتی گاز كرده‌وه‌.

لە وتارێکدا لە هەفتەی فۆرۆمی جیهانی وزە كه‌  دوێنێ لە ڕوسیا کرایەوە، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، گرنگه‌ بازاڕی گازی جیهانی رێكبخرێت، بۆ خێراکردنی ڕێکخستنی میکانیزمەکان بۆ هاوسەنگی دابینکردن گاز بۆ ته‌واوی جیهان.

راشیگه‌یاند، پێویستە وڵاتانی بەرهەمهێنەری گاز سوود لە ئەزموونی ئۆپیک وەربگرن لە مامەڵەکردنی واقیعیانە لە گەڵ بەرهەمهێنان و بەکاربردنی جیهانی و چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانەی ڕووبەڕوویان ده‌بێته‌وه‌.

روونیكرده‌وه‌، عێراق لەم بوارەدا هەنگاوی گرنگ دەنێت، ئەویش بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی جیهانی بۆ پرۆسەی گۆڕینی گازی یاوەری بۆ وزەی پاک، هەروەها چڕکردنەوەی گەڕان لەو ناوچانەی کە پێکهاتەی هایدرۆکاربۆنیان هەیە، بەتایبەتی گاز.

لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا، وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرەکانی نەوت و وزە و بەرپرسان و کەسایەتییەکانی ژمارەیەک لە وڵاتان کۆبووەوە و تێیدا گفتوگۆ لە باره‌ی پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان كرایه‌وه‌.