نهێنیی پشتی سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردندا
له دوای راپه‌ڕیینه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا گوێبیستی پێوابوونێکین، که بێجگه له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن نه‌بێت هیچ شتێکی تری تێدا به‌دی ناکرێت. کولتووری بردنه‌وه و دۆڕاندن له‌ناو ئێمه‌ی کورددا، کولتوورێکی شه‌ڕانگێزه، به‌تایبه‌ت کولتووری دۆڕان. له‌دوای راپه‌ڕیینه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا هیچ پارتێک بوونی نه‌بووه، که به شانازیی و شکۆوه به‌ره‌وڕووی دۆڕاندنی خۆی بێته‌وه.
هیچ تاکێک به شانازیی و شکۆوه به‌ره‌وڕووی دۆڕانی خۆی نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه، پارت و تاکی دۆڕاو هه‌میشه به‌دوای بیانگه‌یه‌کدا ده‌گه‌ڕێت، هه‌تاوه‌کوو بیکاته پاساوی دۆڕانی خۆی. ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تی دۆڕاوی خراپه. ساخته‌کردن وێڕای راستیی تێیدا، لێ هه‌میشه بیانگه‌ی یه‌که‌میین و دواهه‌میینی دۆڕاوه‌کانه. لێ ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی رابوورددا به ئاشکرا له‌ناو کوردی باشووردا دیاره، بریتییه له ویستی هێزی ژیان و سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌م ویستی هێز و ژیان و سه‌ربه‌خۆییه نهێنیی پشتی سه‌رکه‌وتنه‌کانه له هه‌ڵبژاردندا.
ژیان به گشتیی له تۆپانێ ده‌چێت، ئامانج له تۆپانێشدا سه‌رکه‌وتنه. ئه‌وه‌ی له تۆپانێدا له هه‌موو شت گرنگتره، بریتییه له راکردن به‌دوای تۆپدا نه‌ک به‌دوای یارییزاندا، چونکه ئامانج تۆپه نه‌ک یاریزانه‌که. یاریزانێکی باشیش ئه‌و یاریزانه‌یه، که دوای تۆپ ده‌که‌وێت نه‌ک دوای یاریزان. هه‌ربۆیه بۆ یاریزانێکی باش، گرنگ نییه، که به‌رانبه‌ره‌که‌ی کێیه، به‌ڵکوو گرنگ ئه‌وه‌یه، که تۆپ له قاچی ئه‌ودا بێت، نه‌ک له قاچی به‌رانبه‌ره‌که‌دا.
ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامیی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا دووباره ده‌بێته‌وه، بریتییه له راکردن به‌دوای تاکدا نه‌ک به‌دوای ئامانجدا. هه‌ربۆیه به‌رده‌وام له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا لایه‌نه‌کان ده‌که‌ونه شکاندنی یه‌کتریی و سووکایه‌تییکردن به یه‌کتریی. ده‌نگده‌ر کاتێک ده‌نگ ده‌دات به بژارده‌یه‌ک، له‌پێش هه‌موو شتێکه‌وه، ده‌نگه‌که‌ی بۆ ئامانجێکه نه‌ک بۆ بژارده‌که خۆی.
لایه‌نه‌کان ده‌بێت تێبگه‌ن له‌وه‌ی، که فڵان و فیسار به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خاوه‌نی قورسایی نین، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی قورساییان پێده‌دات، ئه‌و ئامانجانه‌ن، که کۆی گشتیی هه‌یانه. ئالێره‌دا ئامانج هه‌میشه تۆپه، که پارتێکی زیره‌ک و وریا دوای ده‌که‌وێت، ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ ده‌نگده‌ریش هه‌مانشته. ده‌نگده‌ری زیره‌ک دوای ئامانج ده‌که‌وێت نه‌ک پارت و تاک. پارتی زیره‌کیش دوای ئامانجه‌کانی هاووڵاتییان ده‌که‌وێت، هه‌ربۆیه به به‌رده‌وام له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌یباته‌وه.
ئه‌و کاته‌ی پارتێک ده‌دۆڕێت، ده‌بینرێت، که پارت دوای شتی تر که‌وتووه نه‌ک ئامانجه‌کانی هاووڵاتییان. ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی، که به‌رده‌وام ده‌نگ به پارت و تاک ده‌ده‌ن و ئامانجه‌کانی خۆیان پشتگوێ ده‌خه‌ن، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ن، که به‌رده‌وام نیگه‌ران ده‌بن. له‌دوای نیگه‌رانیی هاووڵاتییان، پارت شکسته‌کانی خۆی ده‌خاته ئه‌ستۆی لایه‌نێکی تر، دیسانه‌وه پارت لێره‌دا دوای تاک و پارت ده‌که‌وێت نه‌ک ئامانج.
له ریفراندۆمه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا پارتی دیموکرات ئاگامه‌ندانه دوای تۆپ که‌وتووه و له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا به‌شێکی گه‌وره‌ی هاووڵاتییان راده‌که‌ن. بۆ هاووڵاتییان گرنگ نییه، کێ به‌ربژێری دیموکراته‌کانه، به‌ڵکوو ئامانج چه‌قه، هه‌ربۆیه به به‌رده‌وام ده‌یبه‌نه‌وه. بڕیاردان له‌سه‌ر بژارده‌کان، بڕیارێکی سیاسیی دیموکراته‌کانه، لێ ئامانج هی هاووڵاتییانه، هه‌ربۆیه ده‌بێت دوای بکه‌ون.