گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكی: ژنان ئاماده نین رێگری له شه‌ڕ بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
گۆڤاری (فۆرین پۆلیسی)ـی ئه‌مه‌ریكی گوتارێكی جانین دی جیوفانی، توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی جاكسۆن بۆ كاروباری جیهانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا رۆڵی شانۆگه‌ری (لیسستراتی) باسكردووه، كه له سه‌ده‌ی پێنجه‌می به‌ر له زاین، نووسه‌ری كۆمیدی (ئه‌ریستفانس) نووسیوێتی و رۆڵی ژنانی بۆ دابینكردنی ئاشتی له جیهاندا نیشانداوه .
نووسه‌ر رایگه‌یاند، ژنانی ئه‌سینا، رێگه چاره‌یه‌كیان بۆ دروستكردنی ئاشتی داهێنا، كه له نێوان دوو شاری یۆنان شه‌ڕ و ئاشووب دروست بوو، بۆ كۆتایی هێنان به‌م جه‌نگه، ژنانی ئه‌و دوو شاره رێگریان له پیاوه‌كانیان كرد كه ( كۆبوونه‌وه یاخوود سێكس)ـیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه شه‌ڕكه‌ران به ناچاری چه‌كه‌كانیان فڕێ‌دا و له سه‌ر مێزی گفتوگۆ دانیشتن.
ئاماژه‌یپێكرد، ره‌نگه چاره‌سه‌ری (ئه‌ریستفانس) بۆ قۆناغی ئێستای جیهان باش نه‌بێت، هاوشێوه‌ی شه‌ڕی سووریا، كاتێك ژنان ئاماده نین رێگری له شه‌ڕ بكه‌ن، هاوژینه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، كه ده‌یبینی هاوسه‌ره‌كه‌ی له رێگه‌ی بۆمب و ته‌قینه‌وه و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی، گه‌لی سووریای بۆردوومان ده‌كرد، بێ ئه‌وه‌ی بۆچوون و هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی راگرتنی ئه‌و شه‌ڕه نیشان بدات.
ئاماژه‌یپێكرد، بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ی به‌شداری ژنان له دابینكردنی ئاشتی له جیهان، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ساڵانه میواندارێتی رێك ده‌خات، كه پێویست ده‌كات ژنان له سه‌ر ئه‌و پرسه جیهانییه‌دا راهێنانیان پێبكرێت.
گوتی: به بڕیاری ژماره (1325)ـی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، رۆڵ و به‌شداری ژنان له دروستكردنی بڕیاری ئاشتی له جیهاندا، فراوانتر بكرێت، به‌ڵام له كاتی گفتوگۆكاندا، ئافره‌تان سه‌ركردایه‌تی شانده‌كان ناكه‌ن، یاخوود به‌شداری راسته‌وخۆی گۆنگره و كۆبوونه‌وه‌كانی ئاشتی له جیهاندا ناكه‌ن.
گوتیشی: له‌و كاته‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كێشه‌كانی جیهان گه‌یشتووه‌ته ده‌رچه‌یه‌كی داخراو، جیهان په‌نا بۆ رێكخراوه بچووكه‌كان ده‌بات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، وه‌ك بنكه‌ی گفتوگۆی مرۆیی له ژنێڤ و ده‌زگای بیرجۆڤ له به‌رلین و یاخوود په‌یمانگه‌ی ئه‌وروپایی بۆ ئاشتی له برۆكسل، كه له پشته‌وه‌ی زۆربه‌ی رێكه‌وتنه ئاشتییه‌كانن، بۆیه له‌م پێگانه‌ش ژنان له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی گفتوگۆكان نابینرێن.
تیشكی خسته سه‌ر هاوژینه‌كه‌ی سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچی سه‌رۆكی پێشووی یۆگسلافیا، كاتێك له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، (8) هه‌زار بۆسنی قه‌تڵ و عام كرد، مێرینای هاوژینی نه‌یتوانی رۆڵی هه‌بێت بۆ كۆتایی هێنان به‌و جه‌نگه خوێناوییه‌ی بۆسنه، كه به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی كۆربه‌ندی ئابووری جیهانی، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر، به‌شداری ژنان له گفتوگۆكاندا له نێوانی 1992 تا 2011، رێژه‌كه‌ی %9 بووه.