كه‌سێك له هه‌ولێر كوژرا و پۆلیسیش روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئەمڕۆ کاتژمێر 6:00ی ئێوارە لە شەقامی 30 مەتری نزیك پردی سەیداوە، رووداوێکی تەقەکردن روویدا و لە ئەنجامدا کە سێك بەناوی (سەرهەنگ ساڵح پاشا) تەمەن (69) ساڵ سێ گوللـەی بەركه‌وت و گیانی لەدەستدا، و تۆمەتباریش لە شوێنی رووداو رایكرد.
له روونكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێردا هاتووه، دوای رووداوه‌كه دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه و به مه‌به‌ستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس توانرا ناسنامەی تۆمەتباره‌كه بەناوی (ن. س. ح) ته‌مه‌ن 67 دەستنیشان بکرێت و دواتر ده‌ستگیر بكرێت.
وه‌ك راشیگه‌یاندووه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئه‌و رووداوه كراوه‌ته‌وه، بۆئەوەی رادەستی دادگا بکرێت رێكاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتباره‌كه بگیرێتە بەر.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كه‌ش پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرایكرد، به‌هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووه، كه له‌كۆنه‌وه لەنێوان تۆمەتبار و كوژراوه‌كه‌دا هه‌بووه.
H.B