دوای خستنه‌ڕووی دۆسییه‌كه‌ی له كوردستان24 بكوژی كارمه‌نده‌كه‌ی ده‌روازه سیتی ده‌ستگیر كرا
K24 – هه‌ولێر:
دوای 18 كاتژمێر له بێده‌نگی له باره‌ی دۆسییه‌ی كوشتنی كارمه‌ندێكی سیكویریتی پڕۆژه‌ی ده‌روازه سیتی له شاری سلێمانی، ئاسایشی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه‌ی راگه‌یاند.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایش دوای ئه‌وه هات، كه هه‌ژار محه‌مه‌د، برای تاوانلێكراو "هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د كاكه‌خان" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی كوردستان24ه‌وه رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێی ده‌ستگیركردن و راده‌ستكردنی بكوژی براكه‌مان ده‌كه‌ین، كه شه‌وی رابردوو له لایه‌ن كوڕی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی، كوژراوه.
له رێی كوردستان24ه‌وه و له په‌خشی راسته‌وخۆدا، هه‌ژار محه‌مه‌د، برای "تاوانلێكراو" باسی له ورده‌كاری رووداوه‌كه كرد و گوتی: براكه‌م كارمه‌ندی ده‌روازه سیتییه، ئۆتۆمبێلێك دێت به خێرایی ده‌ڕوات و ئه‌وانیش رایده‌گرن و پێی ده‌ڵێن نابێت به‌و خێراییه لێبخوڕیت و ئێره شوێنێكی گشتییه و منداڵی لێیه، ئه‌و شوفێره ده‌چێته ده‌ره‌وه، كه كوڕی "حه‌مه سوور دووشیوانی"ییه و به چه‌كه‌وه هاتووه‌ته‌وه و دوو فیشه‌كی ناوه به براكه‌ی منه‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه".
گوتیشی: "رووداوه‌كه كاتژمێر 1:30 بۆ 2:00ی شه‌و بووه، تا ئێستا باوكی بكوژه‌كه، كوڕه‌كه‌ی راده‌ست نه‌كردووه و نه‌هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت و وتویه‌تی كوڕه‌كه‌م لای من نییه و ئێمه‌ش داوا ده‌كه‌ین، یاسا سه‌روه‌ر بێت و ئێمه له هه‌قی خۆمان خۆش نابین و ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌ی راده‌ستی یاسا نه‌كات، ئێمه‌ش هه‌ڵوێستمان ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه، "ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی كردووه، كوڕی به‌رپرسه و چه‌كی پێیه و وای لێهاتووه، له سلێمانی ده‌بێت چه‌كت پێ بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له خۆت بكه‌یت، لێره یاسا سه‌روه‌ر نییه، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ ئه‌وانه‌ی له سلێمانی ده‌ڵێن یاسا سه‌روه‌ره. ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت، ئێمه‌ش هه‌ڵوێستمان ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی و خودی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه بنه‌ماڵه‌كه‌مان چه‌ندین شه‌هیدی له ریزی ئه‌و حزبه داوه".
پێش ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاوانلێكراو "هه‌ژار محه‌مه‌د كاكه‌خان" له رێی كوردستان24ه‌وه سكاڵای خۆیان و په‌یامیان بگه‌یه‌نن، هێزه ئه‌منییه‌كان له سلێمانی بكوژه‌كه‌یان ده‌ستگیر نه‌كردبوو و له باره‌ی ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه‌شه‌وه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان رانه‌گه‌یاندبوو، دوای ئه‌وه‌ی كوردستان24 دۆسییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌رپرسانی باڵا له سلێمانی په‌یوه‌ندییان به كه‌سوكاری تاوانلێكراو كردووه و رایانگه‌یاند، بكوژه‌كه ده‌ستگیركراوه.
له نوێترین كاردانه‌وه‌شدا، ئه‌مشه‌و، ئاسایشی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، "پاش ئە‌وە‌ی ھێزە‌كانی ئاسایشی سلێمانی ئاگادار كرانە‌وە لە بوونی تاوانێكی كوشتنی كارمە‌ندێكی ئە‌منی (سیكویریتی) یە‌كێك لە سیتییە‌كانی سلێمانی، ھێزە‌كانمان لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی بەڕێز ( قوباد تاڵە‌بانی )
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران، ھە‌وڵە‌كانیان چڕ كردە‌وە و توانیان پاش چە‌ند سە‌عاتێك لە ئەنجامدانی تاوانەكە، تاوانبارە‌كە دە‌ستگیر بكە‌ن كە ناوی (ب. م) كوڕی بە‌رپرسێكی شاری كە‌ركوكە و بە‌سوپاسە‌وە كە‌سوكارە‌كە‌شی ھاوكار بوون لە دە‌ستگیركردنی".