رانیه.. ته‌رمی ژنێك گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمی ژنێك به ناوی (د.أ.م) له‌دایكبووی 2001، پیشه ژنی ماڵ گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی رانیه، كه شوێنه‌واری په‌ت به ملییه‌وه دیار بووه.
پۆلیس روونیكردووه‌ته‌وه، به وته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و ژنه له ماڵی خۆیان به په‌ت خۆی هه‌ڵواسییوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ته‌رمی ژنه‌كه پشكنینی تویكاری له پزیشكی دادوه‌ری رانیه بۆ كراوه و دواتر راده‌ستی كه‌سوكاری كراوه‌ته‌وه و دۆسییه بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.