له ئیتاڵیا خۆ كوتانی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته ناچاری
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئیتاڵیا بڕیاری داوه، هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكی كه‌رتی گشتیی و تایبه‌ت له ئه‌مڕۆوه ده‌بێت خۆی كوتی بێت ئه‌گینا بۆی نییه بچێته سه‌ر كاره‌كه‌ی.
پێشتر ئه‌و بڕیاره ته‌نیا بۆ فه‌رمانبه‌ر و قوتابیانی زانكۆكان و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بوو، به‌ڵام له ئه‌مڕۆوه سه‌رتاسه‌رییه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی خۆیان نه‌كوتیوه، سزا نادرێن، به‌ڵام رێگه نادرێت بچنه سه‌ر كاره‌كه‌یان و به‌و هۆیه‌وه ئه‌و رۆژانه‌ی له كار دوور ده‌كه‌ونه‌وه كرێیان بۆ خه‌رج ناكرێت.
هه‌ر به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك به بێ خۆ كوتان بچێته سه‌ر كار، ئه‌وا فه‌رمانبه‌ره‌كه و خاوه‌ن كاره‌كه‌ی به 400 تا 1000 یۆرۆ پێبژاردن سزا ده‌درێن.
ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت ناڕه‌زایی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و بڕیاره ئه‌مڕۆ كارمه‌ندانی به‌نده‌ر و شوفێری بارهه‌ڵگره‌كان خۆپیشاندان بكه‌ن و دژی ئه‌و بڕیاره بوه‌ستنه‌وه.
سه‌رچاوه: ئاژانسی ئاكی