فڕۆكه‌كانی توركیا بۆمبابارانی ناوچه‌كانی قه‌زای ماوه‌تیان كرد
K24 – هه‌ولێر:
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی توركیا بۆمبابارانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له سنووری قه‌زای ماوه‌ت له باكووری سلێمانی كرد.
له‌و باره‌یه‌وه، قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت، كامه‌ران حه‌سه‌ن رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كانی توركیا كاتژمێر (10:40) خوله‌كی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (15ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) بۆمبابارانی ده‌وروبه‌ری گوندی "كوێره‌كانی"یان له سنووری قه‌زای ماوه‌ت كردووه.
گوتیشی: ئه‌و گونده‌ی بۆمبا‌باران كراوه، 5 كیلۆمه‌ر له گوندی گه‌ڵاڵه‌ی قه‌زای ماوه‌ته‌وه دووره.
له باره‌ی زیانه‌كانی بۆمبابارانه‌كه‌وه، قائیمقامی ماوه‌ت له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: سووپاس بۆ خوای گه‌وره دانیشتوانی گوندی گه‌ڵاڵه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری سه‌لامه‌ت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی توركیا به چڕی بۆمبابارانی چیاكانی ئاسۆس و سه‌فره"یان له به‌رامبه‌ر ناوچه‌ی زینی وه‌رتێ كرد.
تا ئێستا راده‌ی زیانه گیانی و ماڵییه‌كانی ئه‌و بۆمبارانه‌ی فڕۆكه‌كانی توركیا نه‌زانراوه.
بۆمبابارانه‌كه له كاتێكدایه سوپای توركیا له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵه‌وه دوو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی فراوانی بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه بوونه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان و به هۆیانه‌وه ناوچه‌كان له خزمه‌تگوزاری بێبه‌ش بوون و دانیشتوانه‌كه‌یان ئاواره بوونه.