رەوتی سەدر: پۆستی سەرۆك وەزیران تەنیا بۆ پیاوان نییە و ئافرەتانیش نیوەی کۆمەڵن

بڕیارە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رابگەیەنرێت و ره‌وتی سه‌دریش هەوڵی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی سیاسی دەدات
جیاكردنه‌وه‌ و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هەڵبژاردنی عێراق 2021
جیاكردنه‌وه‌ و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هەڵبژاردنی عێراق 2021

K24 - هه‌ولێر:

بڕیارە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رابگەیەنێت و بەرپرسێکی رەوتی سەدریش دەڵێت پۆستی سەرۆك وەزیران تەنیا بۆ پیاوان نییە و ئافرەتانیش نیوەی کۆمەڵن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختە رابگەیەنیت و پێشتریش کۆمیسیۆن ئاشکرای کردووە، کە 356 تانە و سکاڵایان بەدەستگەیشتووە و لیژنەیەکی تایبەتیش بەدواداچوون بۆ تەواوی تانە و سکاڵاکان دەکات.

لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووش، حەسەن عەزاری، سەرۆکی لیژنەی دانووستانەکانی رەوتی سەدر لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی: پۆستی سەرۆک وەزیران تەنیا بۆ پیاوان نییە و ئافرەتانیش نیوەی کۆمەڵن.

ئەم لێدوانەی سەرۆکی لیژنەی دانووستانەکانی رەوتی سەدر لە کاتێکدایە، کوتلەی سەدر لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق زیاتر لە 70 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە و هەوڵی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی سیاسی دەدات.