د. محەمەد شوكری: لە دوو ساڵدا زیاتر لە 40 پڕۆژەی گەورەی پیشەسازی مۆڵەتیان پێدراوە

"حكومەت بڕیاریدراوە %75ی كارگەکان دەبێ دەستی كاری ناوخۆیی بێت"
د. محەمەد شوكری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی ھەرێمی كوردستان
د. محەمەد شوكری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی ھەرێمی كوردستان

K24 - هەولێر

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە 40 پڕۆژەی گەورەی پیشەسازی لە ھەرێم مۆڵەتیان پێدراوە. ئاماژەی بەوەشكرد، لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاردراوە %75ی ھەر كارگەیەكی ھەرێمی كوردستان دەبێت دەستی كاری ناوخۆیی بێت.

د. محەمەد شوكری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی ھەرێمی كوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "لە دوو ساڵی رابردوودا نزیکەی 42 پڕۆژەی گەورەی پیشەسازی مۆڵەتیان پێدراوە، هەر لەو ماوەیەدا 204 کارگەی گەورە لە دەستەی وەبەرهێنان پەسند کراون، ئومێد دەکەین لە داهاتوودا ئەوانیش بخرێنە خزمەتی خەڵک".

گوتیشی: "لە دەستپێکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە، هەر کارگەیەک کە دروست دەکرێت دەبێ %75ی دەبێت دەستی کاری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بێت، بە کردار جێبەجێکراوە و هەندێک کارگە دەستیان بە کارکردووە".