نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس "فه‌یسه‌ڵ دێهاتی" كۆچی دوایی كرد

K24 - هه‌ولێر:
لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس "فه‌یسه‌ڵ دێهاتی" ئه‌مڕۆ شه‌ممه (16ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
یه‌كێتی نووسه‌ران به فه‌رمی رایگه‌یاند، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس "فه‌یسه‌ڵ دێهاتی" ده‌كه‌ین، كه دوای ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.
فه‌یسه‌ڵ دێهاتی، ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد بووه، جگه له نووسین و شیعره‌كانی، له بواری رۆژنامه‌نووسیشدا كاری كردووه، ماوه‌یه‌ك سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی "هه‌ولێر" بووه، پێشتریش له گۆڤاری "گوڵان" كاری كردووه.