به نه‌شته‌رگه‌ری مۆبایل له گه‌ده‌ی پیاوێك ده‌رهێنرا

K24 - هه‌ولێر:
پزیشكان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی میسر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌یریان بۆ پیاوێك ئه‌نجام دا، كه ماوه‌ی شه‌ش مانگه مۆبایله‌كه‌ی قوتداوه و دوێنی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا‌و و مۆبایله‌كه‌ی بۆ ده‌رهێنا.
رۆژنامه‌ی "شروق"ی میسری بڵاویكرده‌وه، نه‌خۆشێك به‌هۆی ژانێكی زۆر له سكی، چووه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی "ئه‌سوان"ی زانكۆیی، دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی پزیشكی بۆ كراوه، ده‌ركه‌وتووه، كه هه‌وكردنێكی زۆر له سك و ریخۆڵه‌یدا هه‌بووه.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كرد، تیمی نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆشخانه‌ی "ئه‌سوان"، نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ پیاوه‌كه كردووه و سه‌ركه‌وتوو بوون، توانیان پارچه‌یه‌كی نامۆ له جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌كه ده‌ربهێنن، كه مۆبایلێك بووه.
دكتور محه‌مه‌د زه‌كی ده‌هشوری، راگری كۆلیژی پزیشكی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌كانی "ئه‌سوان" روونیكرده‌وه، یه‌كه‌م جاره نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی له‌و جۆره ئه‌نجام بده‌ن، كه نه‌خۆشێك مۆبایلی قوت دابێت.
هه‌رچه‌نده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نه‌خۆشه‌كه ماوه‌ی 6 مانگه مۆبایله‌كه‌ی قوتداوه و ئێستا كاری تێكردووه و مۆبایله‌كه له ریخۆڵه‌ی نه‌خۆشه‌كه رێگه‌ی تێپه‌ڕبوونی خواردنی نه‌داوه، به‌ڵام هۆكاری قوتدانی مۆبایله‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، كه چۆن و بۆچی ئه‌و مۆبایله چووه‌ته گه‌ده‌ی ئه‌و پیاوه.
مانگی رابردووش پیاوێكی دیكه له "پرشتینا"ی پایته‌ختی كۆسۆڤۆ ئازارێكی زۆر له گه‌ده‌یدا بووه و به‌په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه، دواتر زانراوه كه مۆبایلێكی قوتداوه، بۆیه پزیشكان نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ كردووه و مۆبایله‌كه‌یان بۆ ده‌رهێناوه.