بێنزێما: كلاسیكۆ به‌بێ مێسی و كریستیانۆ لاواز نابێت
كه‌ریم بێنزێما ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌ی ریال مه‌درید ڕه‌تی كرده‌وه له دوای رۆیشتنی مێسی كلاسیكۆ لاواز بووبێت، ده‌شڵێت: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر منیش بڕووم، كلاسیكۆ به‌بێ من و مێسی لاواز نابێت.
ریال مه‌درید و بارسێلۆنا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگه‌ی كامپ نوو رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، ئه‌م یارییه ده‌بێته یه‌كه‌مین كلاسیكۆ له دوای رۆیشتنی مێسی بۆ پاریس سانجێرمان.
له‌مباره‌یه‌وه كه‌ریم بێنزێما له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی گوتی: سه‌ره‌ڕای نه‌مانی كریستیانۆ و مێسی له لالیگا، به‌ڵام هێشتا كلاسیكۆ هه‌ر به‌هێزه، چونكه له نێوان دوو گه‌وره‌ترین یانه‌ی مێژووی تۆپی پێ به‌ڕێوه ده‌چێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له 2018 روویكرده یوڤێنتۆس و پاشان بۆ مانچیسته‌ر یونایتد گه‌ڕایه‌وه، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه لیۆنێل مێسی له هاوینی رابردوو روویكرده خولی فه‌ره‌نسی.
له ئێستادا كه‌ریم بێنزێما له نه‌بوونی مێسی و كریستیانۆ سوودی وه‌رگرتووه و به تۆماركردنی 9 گۆڵ لوتكه‌ی گۆڵكارانی لالیگای گرتووه و 7 ئاسیستیشی تۆمار كردووه.
كه‌ریم بێنزێما له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی ABC جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه یاری كلاسیكۆ په‌یوه‌ندی به‌و یاریزانانه نییه كه لالیگایان جێهێشووه، ئه‌وه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا و ریال مه‌دریده، ده‌شڵێت: راسته ناوه‌كان ده‌گۆڕێن و رووخساری نوێتر دێن، له رابردوو زێدان، رۆناڵدینهۆ، رۆناڵدۆ و ئیتۆ هه‌بوون، به‌ڵام یاری بارسێلۆنا و ریال مه‌درید هه‌میشه به‌رده‌وامبووه.
له باره‌ی ئاستی ئێستای بارسێلۆنا، كه‌ریم بێنزێما ده‌ڵێت: بارسێلۆنا ئه‌گه‌ر خراپترین سه‌ره‌تای وه‌رزی تۆمار كرد بێت، به‌ڵام یاری كلاسیكۆ ئاوڕ له ئه‌نجام ناداته‌وه و هه‌میشه له لوتكه بووه.