راهێنه‌ر توونسییه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌یه‌وێت ئه‌م پلانانه جێبه‌جێ بكات

تاریق جه‌رایای راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر بڕیاریداوه پشت به یاریزانانی به‌رازیلی و ئه‌فریقی نه‌به‌ستێت و زیاتر ئاره‌زووی له یاریكردن به لاوه‌كان و یاریزانانی شاره‌كه‌یه.
تاریق جه‌رایای راهێنه‌ری توونسی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16 ئۆكتۆبه‌ری 2021 بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق گه‌یشته پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م راهێنه‌ره توونسییه دوو كه‌سی له‌گه‌ڵه، یه‌كێكیان ده‌بێته یاریده‌ده‌ری ئه‌ویتریان وه‌كو راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی له یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ئه‌حمه‌د مه‌ناجیدیشی وه‌كو یاریده‌ده‌ری دووه‌م داوا كردووه و مه‌به‌ستییه‌كی یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی عێراقی بێت بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی شاره‌زای دۆخی وه‌رزشی عێراق بێت.
ئێواره‌ی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌مین رۆژی راهێنانه‌كانی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی تاریق جه‌رایا ده‌ستپێده‌كات و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌م راهێنه‌ره یه‌كه‌مین ئه‌زموونی خۆی وه‌كو راهێنه‌ری هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی دیوانییه تاقی ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، تاریق جه‌رایا بڕیاری داوه دوای یارییه‌كه‌ی دیوانییه راسته‌وخۆ یارییه‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی كوردستانی بكات و بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی ته‌واوی له‌سه‌ر یاریزانی كورد هه‌بێت و بڕیاریشداوه زیاتر پشت به یاریزانانی لاو ببه‌ستێت.
تاریق جه‌رایا پێش ئه‌وه‌ی بگاته هه‌ولێر زانیاریی له‌سه‌ر 3 یاریزانه لاوه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌بووه كه ئێستا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق یاری ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ عیماد محه‌مه‌دی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق قسه‌ی له باره‌ی ئه‌و 3 یاریزانه كردووه.
كوردستان24 زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه ئه‌و راهێنه‌ره زۆر ئاره‌زووی له یاریزانی پیشه‌گه‌ری به‌رازیلی و ئه‌فریقی نییه و ده‌یه‌وێت تیپێك له یاریزانانی لاو كوڕی شاره‌كه دروست بكات.
تاریق جه‌رایای ته‌مه‌ن 41 ساڵ، پێشر راهێنه‌ری یانه‌كانی ئه‌حه‌دی سعوودی بووه و له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌جمه‌ی لوبنانی جامی ئه‌و وڵاته‌ی له 2018 به‌ده‌ستهێناوه.
