حزبه‌كه‌ی حه‌لبووسی: لێكتێگه‌یشتنی فراوانمان له‌گه‌ڵ كوتله براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
یه‌حیا محه‌مه‌دی، گوته‌بێژی حزبی ته‌قه‌دوم، كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، رایگه‌یاند، حزبه‌كه‌یان لیژنه‌یه‌كی بۆ دانوستانكردن له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه پێكهێناوه و دووپاتیشیكرده‌وه، لێكتێگه‌یشتنی فراوانیان له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه هه‌یه و حزبه‌كه‌یان هێڵی سووری بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هیچ كوتله‌یه‌ك نییه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "لێكتێگه‌یشتنی فراوانمان له‌گه‌ڵ كوتله براوه‌كان هه‌یه، له‌وانه‌ش ره‌وتی سه‌در".
محه‌مه‌دی له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند، روونیشیكرده‌وه، "هێڵی سوورمان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هیچ كوتله‌یه‌ك نییه" و گوتی: "هاوپه‌یمانێتی ئێمه په‌یوه‌سته به كارنامه‌ی حكومی كوتله‌كان"، جه‌ختیشیكرده‌وه، "ده‌رگای به‌رده‌می ئێمه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هه‌ر كوتله‌یه‌ك كراوه‌یه".
گوته‌بێژی حزبی ته‌قه‌دوم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "ناكرێت ئێمه قسه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی كۆتایی بكه‌ین، ته‌نیا دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت" و گوتیشی: "حزبه‌كه‌ی لیژنه‌یه‌كی بۆ په‌یوه‌ندی و دانوستانكردن له‌گه‌ڵ ته‌واوی كوتله‌كانی دیكه پێكهێناوه".
ئاشكراشیكرد، "ئێمه لێكتێگه‌یشتنی فراوانمان له‌گه‌ڵ كوتله براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، به دیاریكراویش شیعه و كورد".
پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ، حزبی ته‌قه‌دوم رایگه‌یاند، یه‌حیا محه‌مه‌داوی، وه‌ك گوته‌بێژی حزبه‌كه‌یان ده‌ستنیشان كردووه.
H.B