له به‌غدا و سێ پارێزگای باشوور هێزی ئه‌منی بڵاوكرانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی سۆمه‌ر، له به‌غدا فه‌رمانیكرد، هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپا له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا بن و له سێ پارێزگای باشوور بڵاوبكرێنه‌وه.
ئه‌مشه‌و هێزێكی ئه‌منی زۆر و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سوپای عێراق له به‌غدا بڵاوه‌یان پێكراوه.
هاوكات فه‌رمان به هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپا له پارێزگاكانی زیقار، موسه‌ننا و میسان كراوه له شوێنه گشتییه‌كان بڵاو ببنه‌وه.
ئامانج له بڵاوكردنی هێزی سه‌ربازی و ئه‌منی له پارێزگاكانی به‌غدا و باشوور، رێگرتنه له هه‌ر جووڵه‌یه‌كی چه‌كداری نه‌یارانی ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
به‌شێك له لایه‌ن و گرووپه چه‌كدارییه‌كانی عێراق، ئه‌و ئه‌نجامانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، كه بڕیاره ئه‌مشه‌و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایان بگه‌یه‌نێت.
كۆمیسیۆن دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێستگانه‌ی نیشانه‌یان له‌سه‌ر دانرابوو و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان به ده‌ست و كۆكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی به‌رایی، بڕیاره ئه‌نجامی تێكڕای %100ی ده‌نگه‌كان به شێوه‌ی به‌رایی رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ئه‌مشه‌و راده‌گه‌یه‌ندرێن هێشتا له لایه‌ن دادگای باڵای ئیتیحادییه‌وه په‌سند نه‌كراون و ئه‌نجامی كۆتایی و ره‌سمی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ر نین.