كۆمیسیۆن ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی به‌رایی كۆی ده‌نگه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ر راده‌گه‌یه‌نێت.
جه‌لیل عه‌دنان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له كۆنفرانسێكی میدیاییدا رایگه‌یاند، له شه‌وی 10ی مانگه‌وه چاودێرێكی به‌هێز بووینه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه و بڕیارماندا، ئه‌نجامی به‌رایی رابگه‌یه‌نین و پابه‌ند بووین به پارێزگاریكردن له سندووقه‌كانی ده‌نگدان و هه‌موو كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن پابه‌ند بوون به بنه‌ما ده‌ستنیشانكراوه‌كانه‌وه.
گوتیشی: تا ئێستا ئه‌نجامی كۆتاییمان رانه‌گه‌یاندووه و له 2005ه‌وه تا ئێستا هه‌ڵبژاردنێكی به‌م جۆره به‌ڕێوه نه‌چووه. ئه‌مڕۆ كۆمیسیۆن سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی به ده‌ستی سندووقه ده‌ستنیشانكراوه‌كان راده‌گه‌یه‌نین.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و ده‌نگانه‌ی ژماردراونه‌ته‌وه و خراونه‌ته سه‌ر ئه‌نجامی ده‌نگدانی به‌رایی و ئێمه سوور بووینه له‌سه‌ر شه‌فافیه‌تی پرۆسه‌كه و ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان و ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی راگه‌یه‌ندراو وه‌ك یه‌ك بوون و ئه‌نجامه‌كان وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه و گۆڕانیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
هه‌روه‌ها گوتی: وه‌ك كۆمیسیۆن به‌ڵێن ده‌ده‌ین، كه ئێمه پابه‌ندین به هه‌موو بنه‌ماكانی پاكی پرۆسه‌كه و ناكه‌وینه ژێر هیچ كاریگه‌رییه‌كی سیاسیی.