ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق ببینه
K24 – هه‌ولێر:
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌نجامی كۆتایی و به‌رایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئێستا له‌به‌ر ده‌ستی هه‌موواندایه.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆن رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ته‌واو بووه و به‌راوردی ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی و ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست كراوه و ئه‌نجامه‌كان وه‌ك یه‌ك بوون.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆن گوتیشی: هێشتا ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م لایه‌نه‌كان ماوه و ئه‌نجامی كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن په‌سند نه‌كراوه.
دووپاتیشیكرده‌وه، له 2005ه‌وه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره باشترین بووه له رووی به‌ڕێوه‌چوون و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی و سه‌ركه‌وتنییه‌وه.