بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی زاخۆ دەکرێتەوە

وەزیری تەندروستی لە زاخۆ کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی رادەگەیەنێت
دیمەنێکی قەزای زاخۆ - فۆتۆ: کوردستان24 - ئەرشیف
دیمەنێکی قەزای زاخۆ - فۆتۆ: کوردستان24 - ئەرشیف

K24 – هەولێر

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سۆرانی راگەیاند، ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە هەردوو دەڤەر دەکرێنەوە، لەو چوارچێوەشدا ئەمڕۆ کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی زاخۆ رادەگەیەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان. لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و تەندروستی هاووڵاتییانی دەڤەری زاخۆی دەلال. ئەمڕۆ یەکشەممە 17 ئۆکتۆبەر2021 د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی نەخۆشخانەکان بەسەردەکاتەوە و لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی زاخۆ رادەگەیەنێت".

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ 28/7/2021 بڕیاریدا سۆران و زاخۆ بکرێن بە ئیدارەی سەربەخۆ، و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راسپێردران بۆ ئه‌وه‌ی رێکارەکان جێبه‌جێ بكه‌ن.

لە 20/9/2021، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ راگەیەندراو و سەرپەرشتیاری ئیدارەکەش دیارکرا.

بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بە ئیدارەبوونی زاخۆ و سۆران
بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بە ئیدارەبوونی زاخۆ و سۆران
دیمەنێکی قەزای زاخۆ - فۆتۆ: کوردستان24 - ئەرشیف
دیمەنێکی قەزای زاخۆ - فۆتۆ: کوردستان24 - ئەرشیف