گرافیک.. پەرەپێدانی پیشەسازی کوردستان

251 پڕۆژەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان هەن کە وەبەرهێنانی تێدا کراوە
وەبەرهێنان لە بواری پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان33.50%ـە
وەبەرهێنان لە بواری پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان33.50%ـە

K24 – هەولێر

لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دراوە، لە ماوەی دوو ساڵدا توانراوە رێژەی وەبەرهێنان لە بواری پیشەسازی بەرزبکرێتەوە.

بەگوێرەی ئاماری دەستەی وەبەرهێنان، ئێستا 251 پڕۆژەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان هەن کە وەبەرهێنانی تێدا کراوە، سەرمایەی ئەو پڕۆژانە بای 19 ملیار و 366 ملیۆن دۆلار، کە ئامانج لێی بوژانەوەی ئابووری هەرێمی کوردستانە، و کەرتی پیشەسازی پاڵپشتیەکی بەهێزە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ. کۆی وەبەرهێنان لە بواری پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان %33.50ـە، کە رێژەیەکی بەرزە بەراورد بە بوارەکانی دیکە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکاری زۆری بۆ ئەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی بە 41 پڕۆژەی گەورەی پیشەسازی داوە، کە سەرمایەکەی 1 ملیار و 487 ملیۆن دۆلارە.