به پیاز چاره‌سه‌ری ئه‌م 5 حاڵه‌ته ته‌ندروستییه بكه
K24 - هه‌ولێر:
- ئازاری گه‌ده: زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌كاتی خواردنی ژه‌مه نانێكی چه‌ور، هه‌ست به ئازارێكی توندی گه‌ده ده‌كات، جگه له پیاز هیچ ده‌رمانێك چاره‌سه‌ر ئه‌و ئازاره ناكات، له‌و كاته‌دا پیازێك بێنه و بیكه به دوو له‌ت و بیكه ناو په‌رداخێك ئاو، هه‌ر نیو كاتژمێر جارێك، چه‌ند مڵاكێكی لێ بخۆوه و به ورده ورده ئازاری گه‌ده نامێنێت.
- پشووته‌نگی: له كاتی هه‌ستكردنی به پشووته‌نگی، یاخود ته‌نگه‌نه‌فه‌سی، پیازێك ورد ورد بكه و له‌گه‌ڵ زه‌یتی زه‌یتوون، یاخود زه‌یتی گوێزی هیندی تێكه‌ڵاوی بكه و سینگت به‌و تێكه‌ڵه‌یه چه‌ور بكه و پشووته‌نگییه‌كه نامێنێت.
- كۆكه: له‌كاتی تووشبوون به هه‌ندێك جۆری كۆكه، ئازاری زۆره، بۆ كۆتاییهێنان به‌و ئازاره له‌و حاڵه‌تانه‌دا، پیازێك بێنه و بیكه به دوو له‌ت، دواتر شه‌كر به‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێك له سه‌ر رووی دووله‌ته‌كه‌دا دابنێ و بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك به‌و شێوه‌یه جێی بهێڵه، دواتر سه‌یری بكه‌ی، هه‌ست ده‌كه‌ی شه‌كره‌كه له‌گه‌ڵ چینی له‌ته پیازه‌كان، توواوه‌ته‌وه، ئینجا هه‌ریه‌كێك له‌و دووله‌ته پیازه بخۆ و هیچ ئازارێكی كۆكه نامێنێت.
- برین: پیاز له زۆرێك له چاره‌سه‌ر پزیشكییه‌كان، پیاز وه‌ك ماده‌یه‌كی دژه ئۆكسان به‌كارده‌هێنرێت، چونكه پیاز یاریده‌ده‌رێكی سه‌ره‌كییه له راگرتنی خوێنبه‌ربوون، بۆیه به‌كارهێنانی چینه‌كانی پیاز و دانانی له‌سه‌ر برین، هه‌م یارمه‌تی راگرتنی برینه‌كه و هه‌م پاك راگرتنی ده‌دات.
- رشانه‌وه: گوشراوه‌ی سرووشتی پیاز، به‌بێ تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ هیچ شتێكی دیكه له‌گه‌ڵ گوشراوه‌ی نه‌عناعی سرووشتی، خواردنه‌وه‌ی كه‌وچكێك گوشراوه‌ی پیازه و دوای 10 خووله‌ك خواردنه‌وه‌ی گوشراوه‌ی نه‌عناعه‌كه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حاڵه‌تی رشانه‌وه و هه‌ستكردن به رشانه‌وه ناهێڵێت.