كاندیدێك له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ته‌نیا 3 ده‌نگی هێناوه‌

ئه‌و كاندیدانه‌ كێن، كه‌ كه‌مترین ده‌نگیان هێناوه‌؟
هەڵبژاردنی عێراق 2021
هەڵبژاردنی عێراق 2021

K24 - هه‌ولێر:

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی دوای ژماردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست ئاشكرا كرد، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان، زۆرترین ژماره‌ی ده‌نگ، كه‌ له‌ كۆی 10 یه‌كه‌مه‌كانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق، شه‌شیان كاندیدی پارتین، به‌ڵام كه‌مترین ده‌نگ له‌ سه‌ر ئاستی عێراق له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددینه‌، كه‌ كاندیدێكی ئه‌و پارێزگایه‌ ته‌نیا 3 ده‌نگی هێناوه‌.

كه‌مترین ده‌نگی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

پارێزگای سه‌لاحه‌ددین/ عه‌بدولغه‌نی مه‌حموود جبووری: 3 ده‌نگ

پارێزگای نه‌ینه‌وا/ مه‌یسا زینو نعێمی: 12 ده‌نگ

پارێزگای كه‌ركووك/ مه‌روه‌ عه‌لی حه‌مید: 13 ده‌نگ

پارێزگای به‌غدا/ فرقد فائیق: 13 ده‌نگ

پارێزگای ئه‌نباڕ/ سامی سابر محه‌مه‌د: 16 ده‌نگ

پارێزگای كه‌ربه‌لا/ ماجید عۆده‌: 18 ده‌نگ

پارێزگای واسیت/ حه‌یده‌ر لعێبی: 23 ده‌نگ

پارێزگای موسه‌ننا/ نه‌بیل مه‌هدی: 24 ده‌نگ

پارێزگای دیاله‌/ ساڵح ره‌شید: 26 ده‌نگ

پارێزگای به‌سره‌/ جه‌نان سافی عه‌بد: 27 ده‌نگ

پارێزگای زیقاڕ/ ده‌لال رهیف: 29 ده‌نگ

پارێزگای بابل/ ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا: 31 ده‌نگ

پارێزگای نه‌جه‌ف/ یاسه‌مین عه‌لی: 33 ده‌نگ

پارێزگای قادسیه‌/ واسق فرمان توماس/ 34 ده‌نگ

پارێزگای میسان/ ئه‌حمه‌د فالح: 39 ده‌نگ

پارێزگای سلێمانی/ داره‌وان عه‌بدوڵڵا مه‌جید: 67 ده‌نگ

پارێزگای هه‌ولێر/ فه‌ره‌ح خالید: 141 ده‌نگ

پارێزگای دهۆك/ سالم عه‌لی شاباز: 436 ده‌نگ

كه‌مترین ده‌نگی له‌ كۆتاكان به‌شێوه‌یه‌ بوون:

كۆتای شه‌به‌ك له‌ نه‌ینه‌وا/ حه‌یده‌ر سادق: 48 ده‌نگ

كۆتای ئێزدییه‌كان له‌ نه‌ینه‌وا/ ئه‌مین فه‌رحان: 118 ده‌نگ

كۆتای فه‌یلییه‌كان/ كه‌نعان یاسین: 250 ده‌نگ

كۆتای مه‌سیحییه‌كان/ پیته‌ر مونیر: 588 ده‌نگ

كۆتای سابئیییه‌كان/ سه‌لام نه‌عیم: 665 ده‌نگ