تەندروستی راپەڕین هۆشداری توند دەداتە هاووڵاتییان
K24 – رانیە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین، لەبارەی هەڵکشانی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا هۆشداری توند دەداتە هاووڵاتییان و چەند بڕیارێک دەدات.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین، بەهۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین و نەمانی شوێنی بەتاڵ، بۆ داخڵکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەی ژیان و سەنتەری کۆرۆنا لە قەڵادزێ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و چەند بڕیارێک دەردەکات:
1ـ سەردانی نەخۆش بەهەموو شێوەیەک قەدەغە دەکات.
2ـ نەخۆش تەنها یەک هاوەڵی لەگەڵ دەبێت و رێگە تەنها بە یەک کەس دەدرێت بۆ داخڵبوون لەگەڵ نەخۆش لەناو نەخۆشخانەدا.
3ـ پێویستە هەمووئەوانەی داخڵی ناو ناوەندە تەندروستییەکان دەبن پابەندی بەکارهێنانی پێداویستیە خۆپارێزیەکان بن.