پارتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق حزبی یه‌كه‌مه
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی 100%ی ده‌نگه جیاكراوه‌كان، ده‌ركه‌وت پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی عێراق یه‌كه‌مه و 782 هه‌زار و 578 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و خاوه‌ن 33 كورسی په‌رله‌مانییه له‌خولی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
به‌مجۆره‌ش پارتی ده‌بێته مه‌زنترین حزب له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه به ته‌نیا و به‌بێ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی پێشوه‌خته، بتوانێت ئه‌و ژماره كورسییه به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌گه‌رچی لیسته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، توانیویه‌تی 73 كورسی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ر بكات و گه‌وره‌ترین كوتله‌یه، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی حزب نییه، به‌ڵكو هاوپه‌یمانێتییه و چه‌ندین كه‌س و لایه‌نی دیكه‌ش له پاڵیدان.
له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش، هه‌ریه‌كه له ته‌قه‌دومی محه‌مه‌د حه‌لبووسی و ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی خاوه‌ن 37 كورسین، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌وانه له چوارچێوه‌ی حزب نین و وه‌كو هاوپه‌یمانێتییه‌كی فراوان چوونه‌ته ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه.
به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیش له راپرسییه‌ك كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق ئه‌نجامدرا، ئه‌وه‌ی ده‌رخست له رووی ژماره‌ی كورسییه‌وه پارتی وه‌ك حزبی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق ده‌مێنێته‌وه.
راپرسییه‌كه له‌لایه‌ن "سه‌نته‌ری به‌یان بۆ توێژینه‌وه و پلان" ئه‌نجامدرابوو، كه سه‌نته‌رێكی بێلایه‌نی قازانجنه‌ویسته و ئۆفیسی سه‌ره‌كی له به‌غدایه.